وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "دڵخۆش بووین بە بینینی ئەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی رێکەوتنە گەورەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا واژۆ کرد بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان."
تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند: "پشتگیری ئەم رێکەوتنانە دەکەین، و هاندانمان داوە بەغدا و هەولێر پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی گاز زووتر دەست پێ بکات."
هاوکات، گوتیشی کە سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتن، "ئاماژەیە بۆ ئارەزووی ئێمە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق."
باسی لەوەش کرد کە مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و "گفتوگۆ لەسەر فراوانکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەن"
وەڵام بدەوه