Kurdistan Press - ڕاوێژکاری باڵای ترەمپ چی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد ڕاوێژکاری باڵای ترەمپ چی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاوێژکاری باڵای ترەمپ چی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 5/22 , لە واشنتن ، بە ئامادەبوونی مەسعەد بوڵس ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ ، ئێوارە خوانێک بۆ بەخێرهێنانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرا.

لە ئێوارەخوانەکەدا، کە ژمارەیەک لە کەسایەتیی ناسراوی ئەمەریکا ئامادەی بوون ، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک ترەمپ ، لە وتەیەکدا ، بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و سەردانەکەی بۆ ئەمەریکای بە سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو ناوبرد . ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا جەختیشی لە بەهێزترکردنی پەیوەندیی ستراتیژی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە.

سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا سوپاسی میواندارییەکەی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێزانینی زۆری بۆ هاوکاری و پشتیوانیی و دۆستایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیە و خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەین لە هەموو بوارەکاندا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه