مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ماركۆ رۆبیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به میدیاكانى راگه‌یاند،"زۆر دڵخۆشین به‌وه‌ى بینیمان پشتیوانیه‌كى زۆر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئایار، له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا پێشوازى لێكرا و دواتر هه‌ر دووكیان كۆبوونه‌وه. دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه مه‌سروور بارزانى به میدیاكانى راگه‌یاند، "كۆبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر باش و به سوودمان هه‌بوو. بۆچوون و تێگه‌یشتن و تێڕوانینى خۆمان له‌سه‌ر كۆى ئه‌و به‌رنامانه‌ى له ناوچه‌كه هه‌ن خسته‌ڕوو و هه‌ردوو لامان قسه‌مان له‌سه‌ر كرد "
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتى، "زۆر دڵخۆشین به‌وه‌ى بینیمان پشتیوانييه‌كى زۆر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى كه له به‌رژوه‌ندى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو خه‌ڵكى عێراقه".
دواتر مه‌سروور بارزانى به میدیاكانى راگه‌یاند كه بانگهێشتى ماركۆ رۆبیۆ كراوه بۆ هه‌رێمى كوردستان و گوتى، "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو بوو بانگهێشتمان كردووه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات، ئه‌مه‌ش بۆ خۆى و بۆ به‌رنامه‌كه‌ى خۆى ده‌مێنێته‌وه كه له چ كاتێك سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات".
وەڵام بدەوه