بەپێی نەخشەی كەشناسی، پێشبینی دەكرێ، شەپۆلێكی فێنكی ڕووی لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای عێراق بكات، ئەوەش لەگەڵ هاتنی مانگی نوێ دەبێ.
شارەزایان بە (هەڵگەڕانەوەی گەرمی) ناوی دەبەن، ئەوەش لە ئەنجامی دابەزینی چەند پلەیەكی گەرمی لە كاتێكی زۆر كورتدا.
پلەی گەرمی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زۆر نزم دەبێتەوە و كەشی بەهارە دەگەڕێتەوە.
هاوكات پێشبینیش دەكرێ شەپۆلی تۆزوخۆڵبارینیش هەبێ بەهۆی كەمیی ڕێژەی بارانبارین.
پێشبینی دەكرێ لە ماوەی رۆژێك یان دوو رۆژدا، هەڵگەڕانەوەی گەرمی رووی بدا.
لە كاتێكدا ئێستە پلەی گەرمی بەرزە و كەشێكی هاوینەی هەیە و چاوەڕوان دەكرێ 12 پلە، پلەی گەرمی داببەزێ.
وەڵام بدەوه