بڕیارە رۆژی یەكشەمی داهاتوو تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دەست پێ بكات و بەپێی پلانی ساڵانە، بەیانییان دوو سەعات هێڵی ئینتەرنێت لە سەرانسەری كوردستان دەپچڕێت. وەزارەتی پەروەردە سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان تەواو كردووە، رۆژی یەكشەم یەكی حوزەیران یەكەم تاقیكردنەوە بەڕێوە دەچێت.
لە دواین لێدوانی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە گوتی، كاغەزی پرسیارەكان بەشێوەیەك دیزاین كراوە هەر قوتابییەك وێنەی بگرێت، ئەوا بە ماوەی كەمتر لە خولەكێك دەزانن كێ وێنەی گرتووە، بۆ ئەوەیش لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بۆ پاراستنی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە هاوئاهەنگی كراوە.
تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاو كراوەتەوە، رۆژانی یەكی حوزەیران، چواری حوزەیران ، 11 حوزەیران، 15ـی حوزەیران، 18ـی حوزەیران، 22ـی حوزەیران، 25 حوزەیران و 29ـی حوزەیران بەڕێوە دەچن.
وەڵام بدەوه