Kurdistan Press - دارایی هەرێم وەڵامی تەیف سامی دەداتەوە دارایی هەرێم وەڵامی تەیف سامی دەداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دارایی هەرێم وەڵامی تەیف سامی دەداتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا وەڵامی حكوومەتی بەغدا دەداتەوە لەبارەی چەند نووسراوێكی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كە رای گەیاندووە، پشكی كوردستان لە بودجە كە 12.67% تەواو بووە بۆ ئەمساڵ. 

كەمێك لەمەوبەر نووسراوێكی تەیف سامی بڵاو كراوەتەوە كە رای گەیاندووە، پشكی كوردستان لە بودجە تەواو بووە ئەوەیش هۆكارە كە مووچەی مانگی ئایار تا ئێستە رەوانە نەكراوە. 

كەمێك لەمەوبەر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ی گوت، ئەو بابەتە ئاسان تێناپەڕێ‌، لە قۆناغی یەكەمدا وەزارەتی دارایی / كەمێكی تر/ بە بەڵگە و داتاوە وەڵامی حكوومەتی عێراق دەداتەوە. 

ڕوونیشی كردەوە كە ئەوەی بەغدا دەیكات و كردوویەتی تا ئێستە سیاسییە، ئەگینا لیستی مووچە و هەموو تەواوكارەكانی تر لەسەر داوای بەغدا نێردراوە. 

ئەو بیانووەی بەغدا لە مووچەی لەكاتێكدایە كە فەرمانبەرانی تەواوی عێراق مووچەی مانگی ئایاریان وەرگرتووە و هەفتەیەكیش بۆ جەژنی قوربان ماوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه