Kurdistan Press - پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە

پێشبینی دەكرێت سبەی پێنجشەممە شەپۆڵی خۆڵبارین لە هەرێمی كوردستان كۆتایی پێ بێت و پلەكانی گەرماش بەڕێژەیەكی بەرچاو روو لە دابەزین بكەن.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە شەپۆڵێکی خۆڵبارین ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای عێراق و چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا چری خۆڵبارینەکە زیاتر ببێت.

راشیگەیاند: پێشبینی دەكرێت لە سبەی پێنجشەممەوە لە هەرێمی كوردستان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ چواشەممە 5 تا 7 پلە نزم ببنەوە، هەروەها خۆڵبارینش لە کاتەکانی نیوەرۆی سبەی پێنجشەممە کاریگەرییەكەی کەم دەبێتەوە و کۆتایی پێ دێت .

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکە تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێننەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه