حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رۆكی كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، ئیدانه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نیین مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێرن به بیانووی ئه‌وه‌ی کە هەرێمی کوردستان 12.7%ی پشکی خۆی لە یاسای بودجەی گشتی تێپەڕاندووە.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌ڵوێستێكی نایاسایی و نا ئینسانیه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه ده‌كرێ و یه‌ك ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵێ كه به ده‌ق باس له‌وه ده‌كات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك بنێردرێ، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵوێسته پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و هاووڵاتیببون و مافه‌كانی مرۆڤه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، بۆیه داوا له حكوومه‌تی فیدڕاڵی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین به‌په‌له بێنه سه‌ر خه‌ت و فشار بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران بنێرێ و و ڕێگه نه‌ده‌ن مووچه‌ی خه‌ڵك ببڕن و كار بكه‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره دووباره نه‌كه‌نه‌وه، چونكه خزمه‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی ناكات.
وەڵام بدەوه