Kurdistan Press - بریاری چارەنووساز و یەکلاییکەرەوە دەدرێت بریاری چارەنووساز و یەکلاییکەرەوە دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

بریاری چارەنووساز و یەکلاییکەرەوە دەدرێت

پاش بەردەوامیدان بە پێشێلكردنی مافە دەستووریەكانی خەڵكی كوردستان، بڕینی قووتی هاووڵاتیان لەلایەن سەرانی بەغداوە، داوای كۆبوونەوەی لوتكەی كوردی دەكرێت بۆ بڕیارێكی یەكلاكەرەوە دژ بە بەغدا.

كاوە عەلی ئەندامی فڕاكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند، قوتی گەلی كورد بە یاسا و بڕیاری دادگا زامن كراوە، كەس بۆی نییە ئەم مافە زەوت بكات، ئەگەر ئێمە هەموومان یەكدەنگ بین وەك گەلی كورد لە پرسە نیشتییمانییەكان، بەرژەوەندی تایبەتی لایەنە سیاسییەكان لە بەغدا وەلاوە بنرێت، بیر لە بەرژەوەندی گشتی بكەنەوە.

كاوە عەلی دەڵێ، پرسی مووچە بە یاسا چارەسەركراوە، بەڵام لایەنە سیاسییەكان دەیانەوێت ڕێككەوتنی سیاسی لەسەر بكەن و ناگەڕێنەوە بۆ یاساكان، بەرپرسانی كورد لە بەغدا هەڵوێستی لاوازیان هەیە بۆ بەرژەوەندی تایبەت واز لە بەرژەوەندییە نیشتییمانییەكان دەهێنن.

ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كاتی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی باڵای لایەنە سیاسییەكانە، بڕیاری چارەنووسساز بدرێت،فڕاكسیۆنە كوردییەكان و وەزیر و سەركۆمار تێیدا بەشدار بن، چەند بڕیارێك دەربكرێت، بە یەكدەنگ بەرانبەر بەغدا هاوهەڵوێست بن، دەبێت سەرەتا پارتی و یەكێتی، لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بكشێنەوە، بە كشانەوەیان هەڵدەوەشێتەوە.

ئەم ئەندام پەرلەمانەی یەكگرتوو زیاتر گوتیشی، كورد لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق بكشێتەوە لە سەركۆمار و وەزیر و پەرلەمانتاران و تەواوی پۆستەكانی تر كە نزیكەی 400 پۆستیان لایە، نە دەبوو سەركۆمار و وەزیری دەرەوە كە جێگری سەرۆك وەزیرانە بۆ ئابووری، بێدەنگ بن و دەبوو هەڵوێستی یەكلاكەرەوەیان هەبێت.

بەپێ مادەی 93 دەستوور، حكومەتی هەرێم دەتوانێت سكاڵا دژی حكوومەتی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار بكات و كەیسەكەش دەباتەوە، كاوە عەلی وای گوت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه