Kurdistan Press - کەش و هەوای ڕۆژانی جەژن دیاریکرا کەش و هەوای ڕۆژانی جەژن دیاریکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

کەش و هەوای ڕۆژانی جەژن دیاریکرا

بەپێی ئەو كاتەی سعوودیە رای گەیاندووە، هەینی داهاتوو یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە، بەپێی پێشبینییەكان لە رۆژانی جەژندا پلەكانی گەرما بە تەواوەتی بەرز دەبنەوە.

لە رۆژانی جەژندا پلەكانی گەرمی لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، جیاوازیی پلەكانی گەرمان لە نێوان رۆژی عەرەفە و دووەم رۆژی جەژن شەش پلە دەبێت، چونكە لە رۆژی عەرەفە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی لە نێوان 35 بۆ 39 پلە دەبێت، بەڵام لە دووەم رۆژی جەژن پلەكانی گەرمان لە نێوان 39 بۆ 46 پلە دەبێت.

بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە دووەم ڕۆژی جەژن بەردەوامی دەبێت، بەڵام لە چوارەم رۆژی جەژن جارێكی تر شەش پلە گەرما دادەبەزێتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، تیشكی خۆر لەو كاتەدا مەترسیدار دەبێت ئەگەر راستەوخۆ بەر كەسەكان بكەوێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه