Kurdistan Press - کەش و هەوای یەکەم ڕۆژی چەژن چۆن دەبێت کەش و هەوای یەکەم ڕۆژی چەژن چۆن دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەش و هەوای یەکەم ڕۆژی چەژن چۆن دەبێت

پێشبینی دەكرێت یەكەم رۆژی جەژن كە رۆژی هەینی داهاتووە، كەشوهەوا لە هەرێمی كوردستان فینك بێت و پلەكانی گەرماش بەڕێژەیەكی بەرچاو روو لە دابەزین بكەن.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لە سبەی دووشەمەوە تا کۆتای ئەم ھەفتەیە و یەكەم رۆژی جەژنی قوربان رێكەوتی 6/6/2026 ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەراستەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەی 6 تا 8 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ یەكشەممە نزم دەبنەوە.

راشیگەیاند: سبەی خۆڵبارینێکی لاواز و کەم بەشێك لە پارێزگاكانی عێراق و ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و کەرکووک دەگرێتەوە، بەڵام خۆڵبارینەكە بە زووی کۆتایی دێت .

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو و لە رۆژی شەممە و لە دووەم رۆژی جەژن، پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەنەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه