لەگەڵ نوێبوونەوەی خۆپێشاندانەكانی ئێران، دەسەڵاتدارانی تاران پەنا دەبەنە بەر لەكارخستنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت بەمەبەستی تەمومژاویكردنی ئەو سەركوتانەی كە دژی خۆپیشاندەران دەیكەن، وەك ڕێكخراوی مافی مرۆڤ دەڵێت: لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەدا لانیكەم 50 كەس كوژراون.
دوای كوژرانی ژینا ئەمینی، چەند ڕۆژێكە خۆپیشاندان و نارەزایی لە شارەكانی ئێران دەستی پێكردووەو ڕۆژی هەینی-یش بە هەزاران خۆپیشاندەر لە شارەكانی ئێران ڕژانە سەر شەقامەكان
لەلایەن خۆیانەوە ڕێكخراوە ناحكومییەكان سەركوتكردنی خۆپیشاندەران شەرمەزار دەكەن، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش هێلی ئینتەرنێت یان پچڕاندووەو ئەپڵیكەیشنەكانی واتسئەپ و ئینستاگرام لەكار كەوتوون، لە كاتێكدا واشنتۆن ڕێوشوێنی پشتیوانی لە ئازادی ڕۆیشتنی زانیاری بۆ گەلی ئێران ڕاگەیاندووە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا دوێنی هەینی، لە بەیاننامەیەكدا، سووككردنی سنوورداركردنی هەناردەكردنی تەكنەلۆجیای ڕاگەیاند كە بەسەر ئێراندا سەپێندراوە، كە ڕێگە بە كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیای ئەمریكی دەدات، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بۆ ئێرانییەكان فراوانتر بكەن.
لەوبارەیەوەش ئاڵپ تاكەر، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی نێتبلۆكس كە ڕێكخراوێكی ئاسایشی ئەلیكترۆنییە و بنكەكەی لە لەندەنە، گوتی: ئەمریكا دەتوانێت پشتیوانی لە ئازادی ئینتەرنێت لە ئێران و لە سەرانسەری جیهان بكات بە هاندانی پەرەپێدانی ڕێگاچارەی نوێ بۆ دەربازبوون لەو سنوورداركردنانەی كە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە سەپاندوویەتی.
تۆكەر لە لێدوانەكانیدا بۆ حورە، جەختی لەوە كردەوە كە تۆڕەكانی ئینتەرنێت لە هەموو شارەكانی ئێران "لە ژێر كۆنترۆڵی تونددان".
هەروەها ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا دوێنێ هەینی ڕایگەیاند، ئەمریكا ڕێگە بە كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكان دەدات خزمەتگوزاری دیجیتاڵی زیاتر پێشكەش بە خەڵكی ئێران بكەن.
ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو هەنگاوانەی واشنتۆن پەسەندكراون "یارمەتیدەر دەبن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەكانی حكومەتی ئێران بۆ چاودێری و سەپاندنی سانسۆڕ بەسەر هاوڵاتیانیدا

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمڕۆ مووچە دابەشدەکرێت
ئەمرۆ
شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا
ئەمرۆ
نرخی سەرجەم دراوەکان
ئەمرۆ
لە چەمچەماڵەوە، کارە ڕاستەکە ئەوەیە، کە کاک مەسرور دەیکات
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداری دەدرێت پلەکانی گەرما دەفڕن
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه