Kurdistan Press - یەکەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەش دەکرێت یەکەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەش دەکرێت

بڕیارە سبەی دەست بكرێت بە دابەشكردنی یەكەمین بەشەخۆراكی ئەمساڵ، مادە خۆراكییەكانیش هیچ زیادكردنێكی تێدا نییە و شەش مادەیە. دلێر عەبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە هەولێر راگەیاند، وەك بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ئاگاداری ئەو بریكارەكان دەكەینەوە بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراك سەردانمان بكەن.

زیاتر گوتی، پێویستە سبەی یەكشەم پارەی لیستی بریكاری بێنن بۆ ئەوەی بەزووترین كات خۆراك دابەش بكرێت.

باسی لەوەش كرد، بـەشەخۆراكی وەجبەی یەكەم

  پێكهاتووە لە :

1- زەیت یەك لیتر (920 گرامی) 

2- شەكـر  یەك كیلۆ  . 

3 - برنج سێ‌ كیلۆ

4- نیسك 500 گرام 

5-  ئارینۆك 500 گرام 

6- دۆشاوی تەماتە 400 گرام ( 1 قوتی بچووك).

ئاماژە بەوەش كرد، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خۆراك و شێوازی پارەدان، دەبێ ڤیزە كارتی بانكی (جنوب ئیسلامی) هەبێت، بەشەخۆراكی سەبەتەی یەكەمی ساڵی 2026 لەسەر لیستی بریكاری مانگی یەكی ساڵی 2026 دابەش دەكرێت، پێویستە بریكار سەرەتا سەردانی بانكی جنوب ئیسلامی بكات بۆ تێكردنی پارە لە ڤیزە كارت، بۆ هەر نەفەرێك بڕی 1250 دینار لە كارت بكەن، ئەو بڕە پارەی كە زیاد كراوە بە نووسراوی فەرمی بووە لە هەموو عێراق. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه