Kurdistan Press - ئەمساڵ چەندین ڕێگا و ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لە سنووری پارێزگای دهۆک تەواو بوون ئەمساڵ چەندین ڕێگا و ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لە سنووری پارێزگای دهۆک تەواو بوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمساڵ چەندین ڕێگا و ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لە سنووری پارێزگای دهۆک تەواو بوون

بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دهۆک گوتی، ئەمساڵ چەندین ڕێگا و ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لە سنووری پارێزگای دهۆک تەواو بوون کە ڕێگای زۆر گرنگ و پێویست بوون.

خەدیجە محەمەد، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قۆناغی یەکەمی ڕێگای خاڵی سنووریی سەرزێڕێ 38 ملیار دیناری تەرخان کردووە و لە قۆناغی تەندەریندایە هەشت کیلۆمەتر دەبیت و دواتر قۆناغی دیکەشی بەدوادا دێت، چونکە تەنها یەک قۆناغ نییە، بەڵام جارێ قۆناغی یەکەم جێبەجێ دەکرێت.''

خەدیجە محەمەد گوتیشی: ''جگە لەوەش، ئەمساڵ کۆمەڵێک ڕێگای دیکە تەواو کراون، ئەوانیش ڕێگای قەرەناز بۆ کەورەسۆر و ڕێگای ئاکرێ بۆ قەندیل و ڕێگای ئیبراهیم خەلیل بۆ دێرەبین وئۆڤەرپاسی دهۆک کە بە فلکەی مردن ناسرابوو و ئەندەرپاسی زاخۆ تەواو بوو و ڕێگای بەرێ سیلێ بۆ سەری ئامێدی و ئەوانە هەمووی تەواو بوون

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه