پێشمەرگە ئۆپەڕاسیۆنێکی بۆ لەناوبردنی داعش لە مەخموور ئەنجام دا و ژمارەیەک گوندی سنووری قەزای مەخموور کێوماڵ کران، سەرچاوەیەکیش لە مەخموور ئاشکرای کرد، تەنیا چارەسەر بۆ کۆتاییهاتنی داعش لە مەخموور گەڕانەوەی پێشمەرگەیە.
ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ کێوماڵکردنی ژمارەیەک گوندی سنووری مەخموور ئۆپەڕاسیۆنێکی ئەنجام دا و بەدوای چەکدارانی داعشدا گەڕاون لە سنووری پێنج گوندی مەخموور بۆ دڵنیابوونی ھاووڵاتییان لە ھەبوونی چەکدارانی داعش لەو سنوورە."
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە قەزای مەخموور بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "چەکدارانی داعش بەھۆی ھەبوونی بۆشاییی ئەمنی دزە دەکەنە ناو گوندەکانی مەخموور و ھێزە عێراقییەکان توانای کۆنتڕۆڵکردنی رەوشی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی داعشیان نییە، بەتایبەتی ژمارەیەک گوند دەکەونە ھێڵی تەماسی نێوان سەنگەرەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان."
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "خەڵکی ئەو گوندانە دڵنیا نین لە ژیانی خۆیان و داوای گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە دەکەن، چونکە ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆن تەنیا بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکەیە و داعش دەتوانێت دوای ئۆپەڕاسیۆن بگەڕێتەوە شوێنی خۆی، لەبەر ئەوەش تا پێشمەرگە بەتەواوەتی لەو سنوورانەی مەترسییان لەسەرە جێگیر نەکرێت، مەترسیی داعش ھەر دەمێنێت لەسەر خەڵکی ئەو سنوورە.

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمڕۆ مووچە دابەشدەکرێت
ئەمرۆ
شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا
ئەمرۆ
نرخی سەرجەم دراوەکان
ئەمرۆ
لە چەمچەماڵەوە، کارە ڕاستەکە ئەوەیە، کە کاک مەسرور دەیکات
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداری دەدرێت پلەکانی گەرما دەفڕن
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه