حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەدیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە، لە ئیستادا نزیکەی 95%ـی یەکە هاوبەشەکانی پێشمەرگە لە بەشێوەی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن.
دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان لە ڕێگەی هەژماری من هەنگاوێکی دیکەیە لە بەهێزکردنی ڕێکەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی هەژماری بانکی بەسەر یەکە هاوبەشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە.
ژمارەی هێزەکانی یەکە هاوبەشەکانی پێشمەرگە کە لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن بە پێی پارێزگاکان بەم شێوەی خوارەوەیە:
٠ پارێزگای هەولێر 25 هەزار و 340 پێشمەرگە.
٠ پارێزگای سلێمانی 23 هەزار و 770 پێشمەرگە.
٠ پارێزگای دهۆک 15 هەزار و 130 پێشمەرگە.
کۆی گشتی سوودمەندبووانی یەکە هاوبەشەکانی پێشمەرگە 64 هەزار و 240 پێشمەرگەن.
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆر لە کەرتی گشتی خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکردووە.
لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 380 هەزار فەرمانبەری مەدەنی بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان لە بانکە ڕێگەپێدراوەکانی بانکی ناوەندیی عێراق وەرگرتووە.
تاوەکو ئێستا نزیکەی 400 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون و هاووڵاتیان دەتوانن بەکاریانبهێنن لە هەرکاتێکی پێویستدا، لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمڕۆ مووچە دابەشدەکرێت
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه