Kurdistan Press - ساڵى داهاتوو بانكى نیشتمانى هه‌رێم دەست بە کارەکانی دەکات ساڵى داهاتوو بانكى نیشتمانى هه‌رێم دەست بە کارەکانی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ساڵى داهاتوو بانكى نیشتمانى هه‌رێم دەست بە کارەکانی دەکات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ى ئه‌یلول، مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانى هه‌رێم رایگه‌یاند، “ھەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمانیی ھەرێم بەرەو کۆتایی دەچن و لە ھەرێمی کوردستان رێکارەکان کۆتایییان ھاتووە و تەنیا دانانی بەڕێوەبەر و ئەندامانی بانکەکە ماون، بەڵام رێکارە یاسایییەکان لە بەغدا ماون تەواو بکرێن”.

وتیشى: “پێشبینی دەکەم ساڵی نوێ بانکی نیشتمانی دەست بە کارەکانی بکات”.

بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانى هه‌رێم له‌باره‌ى جیاوازى بانكى نیشتمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لەگەڵ بانکەکانی دیکە جیاوازییەکەی ئەوەیە بانکەکانی ئێستا بە یاسایی کارەکانیان بەڕێوە نابەن، خاڵێکی دیکەی بانکی نیشتمانی کە دەکرێتەوە لەھەمبەر جیھانی دەرەوەیە بۆ ئەنجامدانی کردارە بانکییەکان”.

به‌ وته‌ى مەولود سابیر، “بانکی نیشتمانیی ھەرێم دوای دامەزراندنی زۆر سوودی دەبێـت، لەوانەش ھەموو ئەو پێشینانەی لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە ساڵانە و مانگانە بە ھاووڵاتییان دەدرێت ھەرێمی کوردستانیش لێیان سوودمەند بێت، ھەروەھا چەندین سوودی دیکەی ھەیە بۆ بازاڕ و سیستەمی بانکی، چونکە بانکی نیشتمانی بە سیستەم کارەکانی بەڕێوەدەبات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه