Kurdistan Press - چەندان پرۆژەى گرنگ لە هەولێر دروست دەکرێن چەندان پرۆژەى گرنگ لە هەولێر دروست دەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەندان پرۆژەى گرنگ لە هەولێر دروست دەکرێن

گوژمەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی 11 پرۆژەی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و دەوروبەری خەرج كرا
لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ جێبەجێكردنی یازدە پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری تۆڕی ئاو و دروستركردنی ئاوەڕۆ و پەرەپێدانی پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لەنێو شاری هەولێر و دەوروبەری، لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (230,001,900) دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی خوارەوە:
- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی بێتواتەی نوێ.
- دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گەڕەكی گەڕەسۆر تەعجیل بۆ بنەسڵاوە.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو و بەستانی ئاوی ئیفراز لەگەڵ عەمباری ئاو لە گەڕەكی قەڵای نوێ.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە چەند كۆڵانێك لە گوندی شێخەشەل لە بەحركە.
- بەستانی بیری ژمارە هەشت لە بێركۆتی نوێ لەگەڵ تۆڕی ئاوی سەرەكی.
- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی بەختیاری، نزیك مزگەوتی بەختیاری.
- بەستانی بیری ژمارە حەوت لە بێركۆتی نوێ بە تۆڕی ئاوی سەرەكی.
- گۆڕینی بۆری ئاو لە گوندی حوجران لە سەڵاحەددین.
- تۆڕی ئاو بۆ گوندی تەنگەبیر لە ناحیەی باسرمە.
- كڕینی كەلوپەلی پێویست لەگەڵ چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی پێویست بۆ ئامێر و ئۆتۆمبێلەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو.
- پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە ناحیەی بەحركە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه