Kurdistan Press - کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پرسی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پرسی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پرسی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پرسی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو 
سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی 2022/9/25، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووی لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەر یەک لە بەڕێزان شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و دکتۆر ئومێد سباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عبدالحکیم خسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەداواداچوون کۆبۆوە. 
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا پرسی چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێکرا. 
لەو کۆبونەوەیەدا هەریەکە لە بەڕێزان  سەربەست لەزگین بریکاری وەزیری پێشمەرگە و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لیوا روکن بەختیار محمد ئامادەی بوون. 
پاشان کێشەی کەمی پێشینەی مانگانەو گواستنەوەی هەژماری ئەم هێزانە لە هێزەکانی یەکەی 70 و 80 وە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە باسکرا. جه‌ختیان لە تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ لیوا ڕێکخراوەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە کرد. 
لای خۆشیەوە، وەزیری دارایی و ئابووری بەڵێنی ئەوەی دا کە وەزارەتی دارایی و ئابووری پاڵپشتیه‌كی گەورەی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە. 
لەکۆتایدا ئامادەبووان کۆدەنگی ئەوەیان پیشاندا کە بەهەموو لایەکەوە کار لەسەر یەکخستنی ئەو لیوایانە دەکەن و سەرجەم بەربەستەکان وه‌لا دەنێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه