Kurdistan Press - د. شاخەوان عبداللە : بۆ بەغدا ئیتر بەس نیە ؟ د. شاخەوان عبداللە : بۆ بەغدا ئیتر بەس نیە ؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

د. شاخەوان عبداللە : بۆ بەغدا ئیتر بەس نیە ؟

ئیتر بەس نییە ؟

لەماوەی ڕابردوو هەموو سنورەکانیان بەزاند ، دەستیان برد بۆ قوتی خەڵک و بڕیاری برسی کردن و مردنی خەڵکی کوردستانیان دا ، ئەم تاوانە لەمێژووی دروست بونی عێراق تا ئێستا یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت ، ئەوان موچەیان نەبڕی بۆ ئەوەی جارێکی تر بیدەنەوە نەوتیان نەگرتەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بەری بدەنەوە ، لەهەمووی خراپتر کات کوشتن و درێژەدان بەم سیاسەتە لەژێر بیانوی جۆراوجۆر جارێک دادگای ئیتحادی و جارێک دروست کردنی لیژنە ، ئامانجیان ئەوە بو خەڵک زیاتر برسی بکەن ، 

ئیتر کاتی ئەوە هاتوە سنورێک بۆ ئەم بێڕێزی و لەیاسا لادانە دابنرێت ، دڵنیام حکومەتی خۆمان خەمێک لەو بابەتە دەخوات و ناهێڵێت لەوە زیاتر خەڵکی ئێمە برسی بکرێت ، خەڵکی کوردستانیش لە ئێمە دەخوازن چیتر بڕوا بەبەڵێن قسە لوسەکانیان نەکەین و هەڵوێستێک رابگەیەنین لەبەرامبەر ئەو تاوانەی بەرامبەر خەڵکی کوردستان و هەرێمەکەمان ئەنجامی دەدەن ، ئەوەش هەنگاوە دروستەکەیە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه