سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریدا، بەشێک لە شەقامی سلێمانی-کەرکووک لە یەکتربڕی تاسڵوجەوە دادەخرێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، شارەوانیی سلێمانی ئاشکرای کردووە کە لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریدا، دەست دەکەن بە دانانی گرێدەر بۆ سەقفی پردەکە.
بۆ ئەو مەبەستەش، بەشێک لە شەقامی سلێمانی بە ئاڕاستەی کەرکووک، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دادەخرێت، کە لە ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی 22ی ئابی 2025ـەوە دەست پێدەکات.
شارەوانیی سلێمانی داوا لە شۆفێرانی خۆشەویست دەکات کە ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن بەم شێوەیەی خوارەوە:
بۆ چوون لە سلێمانییەوە بۆ کەرکووک: پێویستە ئاڕاستەی (سلێمانی-تاسڵوجە-کەرکووک) بەکاربهێنرێت.
بۆ هاتن لە کەرکووکەوە بۆ سلێمانی: ئاڕاستەی هاتن دەخرێتە سەر سایدی چوون (ئاڕاستەی سلێمانی-کەرکووک).
شارەوانی داوا دەکات شۆفێران پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ پاراستنی سەلامەتیی هەمووان و ئاسانکاری لە هاتووچۆدا.
وەڵام بدەوه