Kurdistan Press - شەڕ ڕوودەدات شەڕ ڕوودەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەڕ ڕوودەدات

برایەکی لاهور شێخ جەنگی دووپاتی کردەوە، هەر کێشەیەک هەبێت بە گرژی چارە ناکرێت. دەشڵێت: خەڵکی سلێمانی دڵنیا دەکەینەوە کارێک ناکەین ببێتە هۆی تێکدانی بارودۆخی شارەکە.

پێنجشەممە 21ـی ئابی 2025، ئاراس شێخ جەنگی، برای لاهور شێخ جەنگیی سەرۆکی بەرەی گەل، تایبەت ڕاگەیاند: من لەگەڵ ئەوە نیم هێزی یەکێتی بەو کاتە بخرێتە حاڵەتی ئامادەباشیی و بەم شەوە خەڵک بێزار بکەن.

هاوکات دەڵێت: هەر کێشەیەک هەبێت بە گرژی چارە ناکرێت، بەڵکو دەبێت بە شێوەی گفتوگۆ چارە بکرێت، خەڵکی سلێمانی توانای بەرگەگرتنی دۆخی نائارامی نییە تا دابنیشێت و ببینێت فەرمان دەرکراوە بۆ بڵاوکردنەوەی هێز لە سلێمانی.

گوتیشی: ئێمە خەڵکی سلێمانی دڵنیا دەکەینەوە کارێک ناکەین ببێتە هۆی تێکدانی بارودۆخی شارەکە.

ئەو برایەی لاهور شێخ جەنگی، ڕایگەیاند: ئەگەر هێزەکانی ئەمنییەکانی سلێمانی بیر لەوە بکەنەوە هێرش بکەنە سەر لالەزار، ئەوا بە دڵنیاییەوە بارودۆخەکە باش نابێت، کاردانەوەی خراپی لێ دەکەوێتەوە و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوودەدات.

باسی لەوەش کرد، "کۆکردنەوەی هێز لە لایەن یەکێتی کارێکی باش نییە و خراپە، لە ڕابردوودا تەنیا حزبی بەعس ئەو کارەی دەکرد"، هەر کێشەیەک هەیە با لە ڕێگەی یاساوە چارە بکرێت نەک بەو شێوەیە.

جەختی لەوەش کردەوە، تا ئیستا بە فەرمی هیچ بڕیارێکی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی لە دادگاوە دەرنەچووە، ئەو دەنگۆیە دوورە لە ڕاستییەوە.

ئاراس شێخ جەنگی، ڕاشیگەیاند: من نازانم بۆ یەکێتی هێزی لە سلێمانی و دەورووبەری کۆکردووەتەوە، بۆیە پێویستە سەرۆکی یەکێتی هۆکارەکەی بۆ خەڵک ڕوونبکاتەوە.

هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد، کێشەی نێوان سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی بەرەی گەل، پێویستە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن چارە بکرێت نەک بە شەڕ، ئەگەر شەڕ ڕووبدات بە دڵنیاییەوە تەشەنە دەکات و دەگاتە شوێنی دیکەش.

ئاراس شێخ جەنگی پەیامێکی ئاراستەی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی کرد و گوتی: "من ئامادەم بۆ نێوەندگیری هەردوولایان تا کێشەکانیان چارە بکەن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه