هەرچەندە لە میدیاكانی یەكێتییەوە باس لە كوژرانی سێ كەس لە ریزی هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی دەكرێت، بەڵام هەندێك لە زانیارییە نافەرمییەكان باس لەوە دەكەن كە ژمارەی قوربانییەكان زیاترن. لە شەڕەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سلێمانیدا، حەوت كەس لە هەردوولا كوژراون كە چوار كەسیان لە هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی و سێ كەسیش لە هێزەكانی سەر بە لاهوور جەنگین، بەڵام ئەم زانیارییە تا ئێستا پشتڕاست نەكراوەتەوە.
ئەوەی پشتڕاستكراوەتەوە، میدیاكانی یەكێتی بانگەشەی ئەوە دەكەن كە تەنیا سێ كەس لە ڕیزی هێزەكانی یەكێتییەوە كوژراون و كەس لە هۆتێل لالەزار نەكوژراوە، بەڵام بە بینینی دیمەنەكانی نێو هۆتێل لالەزار و دەوروبەری، دەردەكەوێت كە شەڕی راستەقینە رووی داوە و بەپێی ئەو وێنانەشی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاو دەكرێتەوە، لە هۆتێل لالەزاریش كوژراو هەیە.
هەر بەپێی زانیارییەكان ژمارەی بریندارانی شەڕەكەی لالەزار 35 كەسن كە 19 كەس لە بریندارەكان لە ریزی هێزە ئەمنییەكانی یەكێتیدان، هەروەها 16 كەسیش لە هێزەكانی سەر بە لاهوور جەنگین.
هەروەك باسیش لەوە دەكرێت كە پۆڵاد جەنگی، برای لاهوور جەنگی یەكێكە لە بریندارەكان و ئێستا لەژێر چاودێرییەكی چڕی ئەمنیدا لە نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی چارەسەر دەكرێت.
وەڵام بدەوه