Kurdistan Press - حەشدی شەعبی بەشداری هێرشەکەی سەر لالەزار کرد حەشدی شەعبی بەشداری هێرشەکەی سەر لالەزار کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حەشدی شەعبی بەشداری هێرشەکەی سەر لالەزار کرد

شادمان مەلاحەسەن، كادیری بەرەی گەل و كەسی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی نهێنییەكی هێرشەكەی سەر لالەزار ئاشكرا دەكات و دەڵێ: حەشدی شەعبی بەشداری هێرشەكە بووە و بە هاوبەشی جێبەجێ كراوە.

شادمان مەلاحەسەن باس لە هەواڵی هاتنی شاندێكی عێراقی بۆ لێكۆڵینەوە لە شەڕەكەی لالەزار دەكات و دەڵێ: زۆر هیوامان بەو هەوڵە نییە، ئەوان گە ویستبایان دەیانتوانی پێش ڕووداوەكە ڕێگە لەو شەڕە بگرن.

دەشڵێ: ئێستا بۆمان دەركەوتووە، هێزەكانی حەشدی شەعبی بەشدارییان لە هێرشەكەی لالەزار كردووە و زانیاریمان لەم ڕووەوە بۆ هاتووە.

ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی سەرچاوە میدیاییەكان، لە هێرشەكەی سەر لالەزاردا درۆن و چەكی قورس بەكار هاتووە.

بەرەبەیانی ڕۆژی 22ی ئابی 2025 هێزەكانی ی.ن.ك هێرشیان كردە سەر هۆتێل لالەزار كە بارەگای سەرەكیی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل و هێزەكەی بوو، لە ماوەی سێ كاتژمێردا شەڕێكی سەخت ڕووی دا و چەندین كەس كوژران و بریندار بوون و ئاسایشی سلێمانی كەوتە مەترسییەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه