بەشدار بازیانی رۆژنامەنووس دەڵێت، لە سێ کاتژمير شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەدا ،زیان بە ٧٢ خانووی هاوڵاتیانی نزیک لالەزار و ١٢ ئۆتۆمبێلی مەدەنی کەوتووە (چواریان پاسی گەشتیاری گەورەبوون) ، جگە لەوەی لەنێو ماڵی لاهور شێخ جەنگی ٢٢ ئۆتۆمبێلی گرانبەها سوتاون و هەشت خانوشیان خاپوور بووە جگە لە سوتانی کەل و پەلە گرانبەهاکان.
ئاماژە بەوەش دەکات، هۆتێلی لالەزار و کافێکەی خوارەوە و هۆتێلی تەنیشتی بەڕێژەی ٧٥ لەسەد زیانیان بەرکەوتووە ، بینا نوێیە قوبەدارەکەی بەرامبەر لالەزاریش کە بە ٢٥ ملیۆن دۆلار دروست کرا زەرەری لانیکەم ٧ تا ١٠ ملیۆن دۆلاری بەرکەوتووە ( ئەوە هی بازرگانێکی شاری سلێمانیە و بەنیاز بوە بەشێکی بداتە میدیاکانی بەرەی گەل بە کرێ )
دەشڵێت، ئەوەی ئیدارەی گشتی بڕیاری داوە قەرەبووی بکاتەوە نزیکەی ١،٦ ملیۆن دۆلاریەتی ، ئەوەی تری جارێ هیچ بڕیارێکی لێ نەدراوە ..
باس لەوەش دەکات، ئەم تێچووە خەرجی سەربازی لەگەڵدا نیە کە ئەوە زۆر زیاترە چونکە ئەو چەکانەی بەکارهێندراون هێندێکیان گرانبەهان .
وەڵام بدەوه