Kurdistan Press - ترسی بافڵ گەیشتە زۆربەی بەرپرسەکانی سلێمانی ترسی بافڵ گەیشتە زۆربەی بەرپرسەکانی سلێمانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترسی بافڵ گەیشتە زۆربەی بەرپرسەکانی سلێمانی

یەكێك لە سەركردەكانی نزیك لە لاهوور جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل، لە دوای هێرشی سەربازیی هێزە ئەمنییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ سەر حزبەكەی و دەستگیركردنی سەرۆكی حزبەكەی، هەموو وێنەكانی خۆی و لاهوور جەنگی سڕییەوە. بەختیار شاوەیس كە پێشتر گوتەبێژی (بەرەی گەل)ی لاهوور جەنگی بووە و لەوەتەی رووداوەكانی ٨ی تەمووزی ٢٠٢١یش روویان داوە، یەكێك بووە لە كەسانی نزیك لە لاهوور جەنگی، لەبارەی هێرشەكەی یەكێتی بۆ سەر هۆتێل لالەزار هیچ قسەیەكی نەكردووە، ئەمەش وای كردووە كە لە لایەن خەڵكییەوە ڕەخنەی لێ بگیرێت.

هەر بەهۆی ئەو فشارانە، بەختیار شاوەیس لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) پۆستێكی كردووە و نووسیویەتی: ”ئێستا هەموو شت ناگوترێت، پشت بە خوا لە کاتی گونجاودا وەڵامی تۆمەت و درۆکانتان دەدەمەوە بە خستنەڕووی راستیەکان.“

لە بەرامبەردا ژمارەیەكی زۆری خەڵك ڕەخنەی توندیان لێی گرتووە و باسی بێهەڵوێستییان كردووە و بە هاوڕێی نیوەی ڕێگە لەقەڵەمیان داوە، لەوانە ئاسۆ هاشم، پارێزەری راوێژكار لە كۆمێنتێكدا نووسیویەتی: ”كاك بەختیار وێڕای ڕێزم، بەڵام تۆ لە دۆخێك كە برادەرەكانت لەبەر لوولەی تانك و زرێپۆشن قسەیەك نەكەی، مانای وایە ئەو كاتە گونجاوە قەت نایەت. ئەمەش دوو مانا هەڵدەگرێت: یان بەڕێزت لە نیوەی ڕێ لاهوور و جەماعەتەكەیت بەجێ هێشتووە، یان بەڕێزت لە ترسی ئەوەی هاوشێوەی لاهوور و جەماعەتت بەسەر بێ، ناوێریت قسە بكەیت. بەڕای من هەردوو ئەگەرەكەش خراپە.“ بەختیار شاوەیس نەك هەر لەبارەی رووداوەكانی هۆتێل لالەزارەوە هیچی نەگوتووە، بگرە هەموو وێنەكانی خۆی و لاهوور جەنگی و هەر بابەتێكی كە پەیوەندیی بە بەرەی گەلەوە هەبووبێت، لە هەژمارەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) هێشتووەتەوە، تەنیا یەك بابەتی ماوە كە وەك گوتەبێژی بەرەی گەل بڵاوی كردوەتەوە، ئەویش پەیامی پیرۆزباییە بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان كە لە ٢٨ی شوباتی ئەمساڵدا بڵاوی كردوەتەوە.

سڕینەوەی وێنەكانیش گلەیی خەڵكی لێ كەوتوەتەوە، هەروەك كەسێك بە ناوی ئامانج جەمیل لە كۆمێنتێكدا بۆی نووسیوە: "سەیری پڕۆفایلەکەیم کرد، هەموو وێنەكانی سڕیوەتەوە ئەوانەی پێشتر هەیبوو و پۆستی کردبوو سەبارەت بە لاهوور جەنگی.“

خاتوونێكیش بە ناوی رووناك عەبدوڵا بە بەختیار شاوەیسی گوتووە، ”وەک فێنك و ژینۆشت پێ نەکرا، دەک بتۆقی.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه