Kurdistan Press - بەرەی گەل یەکەم سکاڵا تۆمارکرد بەرەی گەل یەکەم سکاڵا تۆمارکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرەی گەل یەکەم سکاڵا تۆمارکرد

لەسەر رووداوەکانی لالەزار و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، بەرەی گەل یەکەمین سکاڵایان تۆمارکرد

لەسەر رووداوی ئوتێل لالەزار و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی حیزبەکەیان، ئەمڕۆ بەرپرسانی بەرەی گەل لەشاری هەولێر لای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سکاڵای یاساییان تۆمارکرد.

دەستەی مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ٢٤ی ئاب شاندێکی بەرەی گەل لەهەولێر بەسەرۆکایەتی سابیر عەبدولڕەحمان، ئەندامی سەرکردایەتی بەرەی گەل سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیان کردو سەرەتا چاویان کەوت بە سڵێمان موحسین، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندن.

بەپێی راگەیەنراوەکەی دەستەی مافی مرۆڤ، بەڕێوەبەری گشتی رایگەیاندووە، بەلای دەستەوە پاراستنی شکۆمەندی هاوڵاتیان و سەروەری یاسا گرنگە، ئەوانیش هەمیشە بێلایەنانە وەک دەزگایەکی نیشتمان کاردەکەن، وەک دەستەش لەنزیکەوە چاودێری ئەو کەیسە دەکەن و بەردەوام دەبن.

راگەیەنراوەکە دەڵێت "دواتر شاندەکە لە بەشی سکاڵای دەستە سکاڵایان تۆمار کرد سەبارەت بە ڕووداوەکانی شەوی ٢٢ی ئاب کە هێرشکرابوە سەر بارەگای سەرەکی لالەزارو دواتر بوەهۆی دەستگیر کردنی سەرۆکی حیزبەکەیان لاهور شێخ جەنگی و داخستنی کەناڵی ڕەسمی حیزبەکە".

وەک دەستەی مافی مرۆڤ باسیکردووە، شاندەکەی بەرەی گەل سکاڵای خۆیان تۆمار کردو داوایان لەدەستە کرد هەوڵی جددی بدەن بۆ چاودێریکردنی دۆسیەکەیان و بەدواداچون بۆ ئەو کەسانەی تائێستا چارەنوسیان دیار نییە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه