Kurdistan Press - کاتی ناردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکرا کرا کاتی ناردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکرا کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی ناردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکرا کرا

دوو سەرچاوەی باڵا لە وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند: کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە و تەنیا چەند ڕێکارێکی کارگێڕی ماوە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە لە نزیکترین کاتدا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشانداوە کە مانگانە ڕێژەی 50%ـی داهاتەکانی گومرگ و دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان، ڕادەستی بەغدا بکات.

خاڵی سەرەکیی ناکۆکیی نێوان هەردوولا لە ئێستادا لەسەر داهاتی ناوخۆیی باج و ڕسوماتە. حکومەتی عێراق داوای 100% ئەو داهاتانە دەکات، بەڵام حکومەتی هەرێم ئەمە ڕەتدەکاتەوە و پێی وایە بەپێی یاسای بودجە، تەواوی ئەو داهاتانە مافی خۆیەتی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وەزارەت و فەرمانگەکان و خەرجیی پڕۆژەکان.

 بەپێی ئامارەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە 230 ملیار دینار هەیە بۆ خەرجییەکانی بەکاربردن و پڕۆژەکان.

ڕێباز حەملان  یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی کوردستان، پشتڕاستی کردەوە کە پرسی نەوت و داهاتی گومرگی یەکلایی کراوەتەوە و گفتوگۆکان لەسەر پرسی باج و ڕسومات بەردەوامن. بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی شەش دابەش بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا