لە دوای دەستگیرکردنی لاهوور جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل و ئەندامانی هێزی دووپشک، لە لایەن هێزە چەكدارەكانی یەکێتییەوە، بە تۆمەتی پیلاندان بۆ کودەتای سەربازی لە دژی سەرۆكی یەكێتی. بافڵ تاڵەبانی، بە نیازە لە داهاتوویەكی نزیکدا ژمارەیەک سەرکردەی دیاری یەکێتیش دەستگیر بکات بەتۆمەتی ئەوەی ئەوانیش دەستیان لە کودەتاکەدا هەبووە.ە.پێنج سەرکردەی دیاری یەکێتی کە لە دوای ڕووداوەکانی هەشتی تەمووزەوە و بە تایبەتیش لە دوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دوور خراونەتەوە، بەڵام چەند کەسێکیان ئێستا لە پۆستی باڵادا لەناو یەکێتی درێژە بە کاری سیاسی دەدەن، لە مامەڵەکردنی سەرۆکی حزبەكەیان نیگەران بوون و پێیان وابووە بافڵ تاڵەبانی ئەوانی پەراوێز خستووە و هەموو جومگە هەستیارەکانی ناو یەکێتی کۆنتڕۆڵ کردووە، بۆیە ئەو سەرکردانەی یەکێتی لە کۆبوونەوەیەکی نێوان خۆیان و سەرکردە پەراوێزخراواکاندا جەختیان لەوە کردووەتەوە كە چیتر ئەو دۆخەی ناو یەکێتی و ئەو قۆرخکاریەی كوڕانی تاڵەبانی قەبووڵ ناکەن و لە هەموو بارودۆخێکدا هەڵوێستی جددیان دەبێت.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەناو یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد كە دەستگیرکردنی لاهوور جەنگی و ئەندامانی هێزی دووپشک قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی دەبێت، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا ژمارەیەک سەرکردەی دیاری ناو یەکێتی كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردەی باڵای سەربازیشیان لەنێودایە، دەستگیر دەكرێن بە تۆمەتی پیلاندان بۆ كودەتا بەسەر بافڵ تاڵەبانی و تێوەگلان لە كودەتاكەی لاهوور جەنگی.
جێی باسە شەوی هەینی، پێنج هێزی پڕچەککراوی یەکێتی کە نزیکەی 15 هەزار چەکدار بوون، بە سەدان باجەر و تانک و زێپۆشەوە، لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، گەمارۆی ماڵی لاهوور جەنگییان دا و دوای سێ کاتژمێر شەڕكردن و بەكارهێنانی جۆرەها چەكی قورس و مام ناوەند، لاهوور و پۆڵاد جەنگی دەستگیر كران و ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی نێو هۆتێلەكەش كوژران یان بریندار كران یانیش دەستگیر كران.
وەڵام بدەوه