نەتەوە یەکگرتووەکان: مامەڵەی خراپ لەگەڵ دەستگیرکراوانی لالهزار كراوه. یۆنامی نیگەرانی قووڵی خۆی لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە دەربڕی کە تیایدا "مامەڵەی خراپ" لەگەڵ دەستگیرکراوانی رووداوەکەی هۆتێل لالەزار لە سلێمانی کراوە.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) راگەیەنراوێکی لەبارەی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی هۆتێل 'لالەزار' و بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی ژمارەیەک دەستگیرکراوانی رووداوەکەی بڵاوکردەوە.
یۆنامی ئاماژەی بەوەداوە "ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە میدیاکان بڵاوبوونەتەوە و نیشاندەری ڕووداوەکانی لالەزارن، دەریدەخەن کە مامەڵەی خراپ لەگەڵ دەستگیرکراوان کراوە و ئەمەش مایەی نیگەرانییە."
هەروەها جەختی کردووەتەوە لەسەر پێویستی زامنکردنی پەیڕەوکردنی رێکارە یاساییەکان بۆ هەموو دەستگیرکراوانی رووداوەکە.
وەڵام بدەوه