یەكەمین سەردانی فەرمی بۆ لای لاهوور جەنگی، سەرۆكی دەستگیركراوی بەرەی گەل لە پاش گیرانەكەی ئەنجام درا كە شاندێكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستانن.
كەمێك لەمەوبەر، سلێمان موحسین سندی، گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ، وێنەیەكی خۆی و ئەندامێكی دیكەی دەستەكەیانی بڵاو كردەوە كە لەنێو ئاسایشی یەكێتییەوە گیراوە و لەسەری نووسیویەتی: ”ئێستا لاهوور شێخ جەنگیمان بینی وەکوو دەستەی سەبەرخۆی مافی مرۆڤ، لە ماوەیکی نزیک پەیامێکی فەرمیمان دەبێت.“
ئەمە لە كاتێكدایە كە لەوەتەی دەستگیر كراوە، هیچ دیدارێكی فەرمی بۆ لای لاهوور جەنگی نەكراوە، هەرچەندە شەوی رابردوو رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە راگەیاندراوێكی فەرمیدا داوای كرد لە مامەڵەكردن لەگەڵ رووداوەكەی لالەزار، ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگیرێت.
وەڵام بدەوه