Kurdistan Press - پلەکانی گەرما دەفڕن پلەکانی گەرما دەفڕن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلەکانی گەرما دەفڕن

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی دەڵێت، بۆ ماوەی (٧٢)کاتژمێر پلەکانی گەرما لەتەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە گەرمای ئاسایی هاوین  بەردەوام دەبێت هەرجەندە دوو ڕۆژە چلەی هاوین کۆتایی هاتووە.

دەشڵێت، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە ( ٣٠ و ٣١ و ١ )ی مانگ پلەکانی گەرما (٢- ٣°)پلەسیلیزی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

باس لەوەش دەکات، پلەکانی گەرما لەناوچە دەشتاییەکانی کەرکوک و هەولێر و زاخۆ  (  ٤٥-٤٧°) پلەسیلیزی دەبێت بەرزترین پلەکانی گەرما لەسنووری ئیدارەی گەرمیان تۆماردەکرێت لەناوچەکانی قەزای خانەقین و مەیدان و کەلار دەبێت لەنێوان

 ( ٤٦ - ٤٧°)پلەسیلیزی دەبێت گەرماکەی مامناوەند دەبێت لەناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق پێشبینی دکرێت پلەکانی گەرمابگاتە (٤٨-٤٩°)پلەسیلیزی .

روونی کردووەتەوە، لەسەرەتای مانگی (٩)پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما نزم بوونەوه ی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت لەنێوان ( ٦ / ٩/ ٢٠٢٥) بۆ ( ١٠ / ٩ / ٢٠٢٥) بڕێکی شێ دیکراو دێته ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم پێشبینی دەکرێت بارانبارین بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە هەرچەندە جێگیرنیە هێشتاکە گۆڕانکاری ماوە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه