گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ ناوی ئەو كەسانەی بڵاو كردەوە كە لە شەڕەكەی لەلازاردا ون ببوون و هیچ سۆراغێكیان نەبوو، دەڵێت، ئێستا لە ئاسایشی سلێمانین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی 8ی 2025، موحسین سلێمانی سندی، گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی كردەوە، كە ژمارەیەک ناوی ئەو کەسانەی لەگەڵ هێزی دووپشکدا بوون و تا ئێستا هیچ سۆراغێكیان نەبووە و بۆ ئەوان هاتبوون، وەک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بەدواداچوونیان کردووە و لەگەڵ دەزگای ئاسایش/ سلێمانی قسەیان كردووە، ئەوانیش وەڵامیان داونەتەوە.
وەک گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ باسی دەكات لە قۆناغی یەكەم ئەو ناوانەی لە خوارەوە هاتوون، كەسوكاریان دەتوانن سبەی پێنجشەممە كاتژمێر 10ـی بەیانی لە ئاسایشی سلێمانی سەردانیان بكەن و بیانبینن.
ناوەكانی ژمارەیەک لە هێزی دووپشک، كە لە ئاسایشی سلێمانی گیراوان، ئەوانەن:
1- گەرمیان محەممەدئەمین.
2- سۆران عوسمان.
3- سامان حەمەساڵح.
4- گەیلان نەریمان عەزیز.
5- شەهرام موحسین محەممەد.
6- زانا كەریم.
7- بابان ئەحمەد.
8- هاوكار محەممەدئەمین.
9- هەڵمەت خدر مەحموود.
10- سابیر محەممەد جوامێر.
11- كارزان محەممەد خدر.
12- ئیدریس حامید نەسرەدین.
13- محەممەد حامید نەسرەدین.
14- محەممەد جەبار محەممەد.
15 هاوكار عەبدولكەریم عوسمان.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەكانی یەكێت هەڵیانكوتایە سەر هۆتێل لالەزار و وێڕای دەستگیركردنی لاهوور جەنگی و پۆڵادی برای، ژمارەیەكی زۆری هێزی دووپشكی سەر بە لاهوور جەنگی، كە ڕێبواری حامی حاجی غالی فەرماندەیی دەكردن، كوژران و دەستگیر كران.
وەڵام بدەوه