Kurdistan Press - وەڵامێک لە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵلاوە وەڵامێک لە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵلاوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەڵامێک لە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵلاوە

لە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵلاوە بۆ ڕێبوار تاها. 

سەرەتا وەک ئەوەی ئێوە کەسانێک بن  هیچ هەڵەو کوموکوڕیتان نییەو نابێت کەس رەخنەتان لێبگرێت ، ئەوەتا هەفتەیەکە خۆت و کابرایەک کە لە ئەنجومەنی پارێزگایە وازتان لەهەموو ئەرکێکتان هێناوە خەریکی وەڵامدانەوەی منن ، خۆزگە لەجیاتی ئەو هەموو بێڕێزیی و وەڵامکارییە نوسراوێکت ئاراستەی وەزارەتی کارەبا دەکردو دەتگوت فەرموو کاک شاخەوان ئیتر خۆت و خەڵکی ئەو ناوچانە نیگەران مەبن ئەو بڕیارەم هەڵوەشاندەوە کە تائێستا نەتکردوە  ، 

لەوەڵامی دواین لێدوانیشتان بۆ کەنالی ٨ کە دەڵێیت یەک پڕۆژەی پەرلەمانتار شاخەوان عبداللە بڵێن کە بۆ کەرکوکی کردبێت ، پێش ئەوەی وەڵامت بدەمەوە ئەوەی من بناسێت دەزانێت حەزم بەململانێ و شەڕە دەنوک لەبینی خۆمان وەکو کورد نییە و شەڕی من لەگەڵ خەڵکی شۆڤێنی داگیرکەرە ، بۆ ئەو بابەتەش بەم چەند خاڵە وەڵامت دەدەمەوە : 

یەکەم / جەنابت دەڵێیت  کاک شاخەوان  چی کردوە بۆ کەرکوک ، گەورەترین پرۆژەی من لەکەرکوک هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بو بەشێوەیەک کە لەکەرکوکیش هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و راکان نەمێنێت و جەنابت ببیتە فەرمانبەری پارێزگای کەرکوک کە ٢٠ ساڵە هەڵبژاردن نەکراوە . 

دووەم / لەهەمووی گرنگتر جەنابت و ٥ پەرلەمانتاری تری کورد لەدوای ١٦ ی ئۆکتۆبەر تا ساڵی ٢٠٢١ لە بەغدا  بون بەڵام رۆژانە سوکایەتی بەئاڵای کوردستان دەکراو ئەگەر میدالیای قەد ئاوێنەی سەیارەش بوایا لێیان دەکردەوە ، بەڵام من وێڕای هەموو هەڕەشەکان لەمانگی ٩ ی ساڵی ٢٠٢١ ئاڵام هێنایەوە کەرکوک و سەرەتا لەسەر نوسینگەی خۆم هەڵمدا و دواتریش بۆسەر بارەگاکانی پارتی دوای گەرانەوەیان بۆ کەرکوک .

سێیەم / یەکێکی تر لەپرۆژە گەورەکانی کەرکوک و دەوروبەری تامەندەلی و خانەقین هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس و گەرانەوەی زەوییەکانە بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان . 

چوارەم / پرۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکە کوردییەکان کە خەڵکی کەرکوک باش دەزانن رێگە نەدەدرا پرۆژەیان بۆ بکرێت بەبیانوی ئەوەی ئەو گەڕەکانە تەجاوزن ، بەڵام  لەمانگی ٤ ی ساڵی ٢٠٢٢ نوسراوێکمان ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی پێشو کازمی کرد کە ئەو گەڕەکانە واقع حالن و لەسەر ئەساسی ئەوە بڕیاردرا پرۆژەکانیان دەرج بکرێت و دەست کرا بەدروست کردنی شەقام و کۆنکریت کردنی گەرەکە کوردییەکان ، 

پێنجەم /  پڕۆژەی ئاوی پەنجا علی کە ٢٠ ساڵە ئاوی شۆر دەخۆن و بێ ئاوبون ، ئێمە سەرەڕای رێگرییەکانی راکان جبوری ئەو پرۆژەیەمان  ئەنجامداو ڕەزامەندی وەزیری شارەوانیمان هێناو تێچوەکەیشی دابین کرا ، سوپاس بۆ خودا کێشەی کەم ئاوی لەو گەرەکە چارەسەر کرا ، جگە لەوە پرۆژەی لێدانی چەندین بیر لەگەرەکی رزگاری ( فیلەق ) ، هەروەها کۆنکریت کردنی سەدان کۆڵان و دابین کردنی دەیان محاویلەی کارەبا بۆ گەڕەکە کوردییەکان و ئەنجامدانی شەقامی جوت سایدی پەنجا علی کە لەگەڕەکێکی ترەوە گواستمانەوە بۆ پەنجا علی و دەیان پرۆژەی تر ،

شەشەم / لەسەر ئاستی نەتەوەیی سەرلەنوێ زیندوو کردنەوەی مادەی ١٤٠ دوای ١٢ ساڵ لە راگرتنی و دەست پێکردنەوە بەقەرەبوکردنەوەی هاوڵاتیان و هێنانی بڕیاری پارچە زەوییەک بۆ ئاوارەکان .

حەوتەم / تێپەڕاندنی یاسایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە 

هەشتەم / هەموواری هەردوو پرۆژە یاسایی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان .

نۆیەم / وەرگرتنەوەی ٣٧٥ ملیار دیناری جوتیارانی کوردستان هی ساڵەکانی ١٤ و ١٥ و ١٦ و جێکردنەوەی لەیاسای ئاسایشی خۆراک 

دەیەم / نەهێشتنی سەربازگەی شۆراوو مداهەمەی گەڕەکە کوردییەکان لەنیوەی شەودا ، ئەمەو سەدان پرۆژەی تری گەورە کەبەهەموو  ئەو بەرپرس و ناوە گەورانەی کورد نەکرا لە بەغدا بون ئێمە کردمان،

یازدە / تەرخان کردنی بودجە بۆ لیوای ٢٠ ی هاوبەش و تەواوکردنی مامەڵەکانیان کە بەهۆیەوە ٣٧٠٠ گەنجی ئیمە دامەزران .

دەی ئەوە بەشێکی کەمە لەپرۆژەکانی من بەڵام جەنابت پێم بڵێ جگە لە هەڵگرتنەوەی کلینس مەقەبا و تەسلیم کردنی قەزای دووبزو داقوق و پۆلیس و بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک بەبرایانی حەویجە  ماوەی ساڵێکە چی پرۆژەیەکی ترت کردوە بۆ کەرکوک ، من رێبوارێکم دەویست قائد بێت نەک مۆزەف .

لەکۆتاییدا خۆزگە لەپاڵ وەڵامدانەوەی من وەڵامێکی دواین بابەتی محمد تمیم تان دەدایەوە یاخود وەڵامی  حلبوسیتان دەدایەوە کە لەناو کەرکوک و لەشارێکی زۆرینە کوردیدا سوکایەتی بەحوکمی کوردی و سەرکردەکانی کورد کرد .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه