ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ئاگادارى ئه‌و خانه‌وادانه ده‌كاته‌وه، كه كوڕه‌كانیان له هێزى دووپشك بوون و له لایه‌ن ئاسایشى سلێمانى گیراون، ده‌توانن یه‌كشه‌م و دووشه‌مى داهاتوو سه‌ردانى كوڕه‌كانیان بكه‌ن
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى ئاب، ده‌ستەى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "لە بەردەوامی هەوڵەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ سۆراخکردنی ئەو کەسانەی تا ئێستا چارەنوسیان دیار نەبووە یان سەردانیان نەکردوون خانەوادەی بەڕێزی ئەو کەسانە ئاگادار دەکەینەوە کە ئەندامی هێزەکانی دووپشک بوون و لە شەڕەکەی 22ی ئاب لە لالەزار بەشداربوون و ئێستا لای ئاسایشی سلێمانی راگیراون"
ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له ئاگادارییه‌كه‌ى ده‌شڵێ، "دوای هەماهەنگیکردن لەگەڵ دەزگای ئاسایشی گشتی / سلێمانی ئاگاداری‌یان کردینەوە کە رۆژانی یەکشەم و دووشەمى داهاتوو کەسوکاریان دەتوانن سەردانی کوڕەکانیان بکه‌ن".
وەڵام بدەوه