باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق بە توندی ڕەتیدەکاتەوە ئەو ڕاپۆرتە ناڕاستانەی لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاو کراونەتەوە و گوایە لایەنی ئۆکرانی دەستی هەیە لە ئامادەکردن یان ڕاهێنانی ئەو کەسانەی کە سەرقاڵی چالاکی نایاسایی لەسەر خاکی عێراق یان هەرێمی کوردستانی عێراقن. باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق بڵاویکردەوە، "هەرگیز هیچ چالاکیەکی پەیوەست بە ڕاهێنانی چەکداران یان دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی لە دەرەوەی خاکەکەی ئەنجام نەداوە و ئەنجام نادات. ئەم تۆمەتانە بە ئاشکرا چەواشەکارانەن و لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەکیان نییە. ئێمە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە زانیارییە ناڕاستانە بە هەوڵێک دەزانین بۆ ناوزڕاندنی ئۆکرانیا و سەرکردایەتییەکەی". باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق داوا لە میدیاکان دەکات، "تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمی و باوەڕپێکراوەکان بۆ زانیاری ببەستن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و ڕاپۆرتی پشتڕاستنەکراو بەدوور بگرن".
وەڵام بدەوه