بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 775 کەس دادەمەزرێن. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی (سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان)ی دەرکرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "ژمارەیان 775 دەرچووی ساڵی خوێندنی ( 2023- 2024 )ن لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان."
حکومەت دەشڵێت: "ئەم فەرمانە لەبەر پێویستی زۆری دامودەزگاکانی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ڕاژەی پزیشکی نیشتەجێی خولاو دەرچووە.
وەڵام بدەوه