هێرشکرایە سەر شوێنێکی دابەشکردنی مووچە
کەمێک بەر لەئێستا، لەشاری کەرکوک، ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو بەزەبری چەک بڕێکی زۆری پارەیان لەنووسینگەکە دزی.
دەگوترێت بدی پارەکە 25 ملیۆن دیناری عێراقی بووە، شوێنەکەش شوێنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بووە ڕووداوەکە لەنووسینگەی (فوح الیاسمین) لەگەڕەکی واستیی شاری کەرکوک ڕوویداوە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، چەکدارەکان بڕی 25 ملیۆن دیناری عێراقییان لەنووسینگەکە دزیوەو تەقەیان لەخاوەنی نووسینگەکە کردووەو برینداریان کردووە.
وەڵام بدەوه