ئاشکراکرا، دیسردەیەکی گەردوونی لە ئاسمانی کوردستان ڕوو دەدات. بەرپرسێكی ڕێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، ئاشكرای دەكات سەرەتای هەفتەی داهاتوو دیاردەی مانگگیرانی تەواو لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان روو دەدات و پێنج کاتژمێر و27 خولیش دەخایەنێت.
هەرێم کاکل، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، ڕاگەیاند: "چاوەڕوان دەکرێت لە ئیوارەی 7/9/2025 دیاردەیەکی گەردوونی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا ڕوو بدات، ئەویش دیاردەی مانگگیرانی تەواوە".
ئاشكراشی كرد: " کاتی دیاردەی مانگگیرانی تەواو لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە کاتژمێر 6:28 ی ئێوارە دەستپێکی دیاردە فەلەکییەکە دەبێت و کاتژمێر 9:11ی شەویش بەرزترین ئاستی مانگگیرانی تەواو دەبێ و کاتژمێر 11:55 شەویش کۆتایی دیاردەکەیە".
بەرپرسەكەی ڕێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان روونیشی كردەوە: " ماوەی گشتی تەواوی دیاردەکە پێنج کاتژمێر و27 خولەکە و ماوەی قۆناغی مانگگیرانی تەواو تاریک بوون نزیکەی کاتژمێرێك و 22 خولەک دەخایەنێت".
هەرێم کاکل، ئەوەشی ختە ڕوو: "دوایین نجار مانگگیرانی تەواو لە هەرێمی کوردستان ڕووی دابێت، بەرلە حەوت ساڵ بوو لە 18/7/2018 بوو كە نزیکەی شەش کاتژمێر و ٣٦ خولەکی خایاند".
راشیگەیاند: "چاوەڕوان دەکرێت دیاردەی مانگگیرانی تەواو لە ئاسمانی کوردستان، لە دوایین ڕۆژەکانی ساڵی 2028ـیش ڕوو بداتەوە".
وەڵام بدەوه