سەرۆكی حكومەت رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی پاداشتی مامۆستایانی خانەنشین بوو
ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەێاند، دوای بەدواداچوون و هەوڵەكانی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و لەرێگەی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان دوای ئەوەی بەنووسراوی فەرمی داوا لە فەرماهەنگی هەماهەنگی و بەدواداچوون سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مەبەستی خەرج كردنی پاداشتی شەش مانگی مامۆستایانی خانەنشین لە سنووری پارێزگای هەولێرو دهۆك و ئیدارەی سۆران و زاخۆ، خۆشبەختانە رەزامەندی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگیرا بۆ خەرجكردنی پاداشتی شەش مانگی مامۆستایانی خانەنشین.
دەشڵێت، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆكی حكومەتی فەرمانی رەزامەندی دەربڕیوە بۆ خەرج كردنی پاداشتی مامۆستایانی خانەنشین هاوشێوەی مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی وهەلەبجەو ئیدارە سەربەخۆییەكانی راپەرین و گەرمیان.
هەینی قادر نوێنەری لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان جەختی لەسەر فەرمانی رەزامەندی سەرۆكی حكومەت كردەوە كەوا مامۆستایانی خانەنشین لەسنووری پارێزگای هەولێرو دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكان پاداشتی شەش مانگی خانەنشین بوون وەردەگرن، لەوبارەیەوە رایگەیاند "لەسر داواكاری لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و بەپاڵپشتی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان خۆشبەختانە توانیمان رەزامەندی سەرۆكی حكومەت وەربگرین بۆ خەرجكردنی پاداشتی شەش مانگی مامۆستایانی خانەنشین بوو".
وەڵام بدەوه