ئەمڕۆسێشەممە 2/9/2025، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردووەتەوە: "لە ئەنجامی ھاتنی ھەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەراستەوە سبەی چوارشەمە 3/9/2025، لەسەرجەم ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 تا 4 پلە نزمدەبێتەوە لەگەڵ چالاکبوونی بای رۆژئاواو و باشووری رۆژئاوا لە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەخێرای 10 بۆ 25کم لەکاتژمێرێکدا و ئەگەری خۆڵبارینێکی کەمیش دەبێت لە کاتەکانی شەودا."
ئاماژەشی بەوە داوە کە بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
- ھەولێر 39 پلە
- سلێمانی 38 پلە
- دھۆک 40 پلە
- ھەڵەبجە 39 پلە
- کەرکووک 41 پلە
- ئیدارەی سۆران 39 پلە
- ئیدارەی زاخۆ 39 پلە
- ئیدارەی گەرمیان 42 پلە
- ئیدارەی راپەرین 40 پلە
وەڵام بدەوه