پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولود گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.
لەخودای گەورە دەپاڕێینەوە لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی میهرەبانی و بەرەکەتی خۆی بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی كۆتایهاتنی شەڕ و مەینەتی و ئازاری میللەتان و ئاشتی و دادپەروەری و پێكەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا بكێشێت.
والسلام علیکم و رحمة الله و بركاته
مسعود بارزانی
11 ربیع الأول 1447
3ی ئەیلوولی 2025
وەڵام بدەوه