Kurdistan Press - هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

بڕیارە لە نزیکترین کاتدا بەشی خزمەتگوزاریی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراک كارا بكرێت و لەڕێی پارەدانی ئەلیکترۆنیەوە دەکرێ، كە بۆ هەر زیادبوونێك 11 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت و بۆ هەندێك خزمەتگوزاری بڕی سێ بۆ پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت.

بەرێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراكی هەڵەبجە، بڵاوی كردەوە: "دوای چوار مانگ لە کارابوونی بەرنامەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک، دواجار لە 2ی 9ی 2025، بەرنامەکە ڕاگیرا و ئێستا تەنیا لە پارێزگاکانی کەربەلا و بەسڕە و نەینەوا بەردەسته".

ئاماژەی بەوەش داوە: "بڕیارە لە نزیکترین کاتدا بەشی خزمەتگوزاری بەرنامەکە کارا بکرێ کە لە ڕێگەیەوە هەموو مامەڵەکانی فۆڕمی خۆراک و هەروەها ئەو هەڵانەی لە کاتی پڕکردنەوەی بەرنامەکەدا کراون ڕاست دەکرێنەوە، بەڵام بە خۆڕایی نیه واتە لەڕێی پارەدانی ئەلیکترۆنیەوە دەکرێت".

بەرێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراكی هەڵەبجە، ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "هاونیشتمانیان ئاگادار دەکەینەوە هێشتا کاتی دەستپێکردنی مامەڵەکان دیاری نەکراوە، هەر زانیارییەکی نوێ هەبێ ئاگادارتان دەکەینەوە". لەمەودوا پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک دەبێت بە پارە، هەر خێزانێک کە فۆرم پڕ بکاتەوە، بڕی 11 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت بە ڕێگەی كارتی بانكی، ئەو پارەیە دەچێت بۆ بەغدا و تۆمار دەکرێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا ئەم پرۆسەیە بەبێ بەرانبەر بووە.

هەروەها، لەسەر بڕیاری بەغدا، خزمەتگوزارییەکانی وەک گواستنەوە، زیادکردن و جیابوونەوەی خێزان، کارا دەبن، بۆ هەر یەکێک لەم خزمەتگوزارییانەش، بڕی سێ تا پێنج هەزار دینار بۆ هەر خێزانێک لە ڕێگەی كارتی بانكی وەردەگیرێت و ئەو پارەیەش ڕاستەوخۆ بۆ بەغدا دەچێت.

لە 6ی ئایاری 2025، لە هەرێمی كوردستان، لە پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێکرد و دواوادەی پڕكردنەوەش تاوەكوو 2ی ئەیلوولی 2025 بوو، لە كۆی ژمارەی گشتیی بەشداربووانی پسوولەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان، كە 5 ملیۆن و 385 هەزار و 820 کەسە، 4 ملیۆن و 638 هەزار و 672کەس فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە و تەنیا 747 هەزار و 148 کەس ماوە، کە هێشتا فۆرمەکەیان پڕ نەکردووەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه