Kurdistan Press - شەپۆلێکی باران بارین بەڕێوەیە شەپۆلێکی باران بارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی باران بارین بەڕێوەیە

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەم چواری ئەیلوول، ڕای گەیاند پێشبینی دەکرێت پێش ناوەڕاستی ئەم مانگە نزمەپەستانێکی ئەوروپی کاریگەریی لەسەر کەشوهەوای وڵات هەبێت، کە دەبێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بارانبارینی پچڕپچڕ لە هەندێک لە شارەکانی باکوور.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی دەستەکە کە دەست "وشە" کەوتووە، "بەشی پێشبینیی کەشوهەوا چاودێریی گۆڕانکاریی نزمەپەستانێک دەکات کە لە کیشوەری ئەوروپاوە دێت".

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دابەزینێکی پلەکانی گەرما زۆربەی شارەکان دەگرێتەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور "هەرێمی كوردستان" . هەروەها، ئەگەری بارینی بارانێکی سووک و پچڕپچڕ لە هەندێک لە شارەکانی باکوور هەیە، لەگەڵ ناجێگیری لە ئاراستەی بادا و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.

دەستەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە کە ئەم پێشبینییانە لەوانەیە بگۆڕدرێن، چونکە پشت بە ئاراستەی ڕاستەقینەی جووڵەی نزمەپەستانەکە و هێزی ئەو بەرزەپەستانە دەبەستێت کە لە ئێستادا لەسەر ناوچەکەیە.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەم نزمەپەستانە بە یەکەم دیاردەی کەشوهەوای کاریگەر دادەنرێت کە دوای هاوینێکی وشک و گەرم ڕوو لە وڵات دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه