Kurdistan Press - پڕۆژە گەورەکەی هەولێر جێبەجێ دەکرێت پڕۆژە گەورەکەی هەولێر جێبەجێ دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆژە گەورەکەی هەولێر جێبەجێ دەکرێت

بە گوژمەی 195 ملیۆن دۆلار بەشی یەكەمی پڕۆژەی دروستكردنی وێستگەی چارەسەری ئاوەڕۆی هەولێر واژوو كرا

- ساسان عەونی: هەر ئەمڕۆ ڕێزدار مەسرور بارزانی بڕیاریدا حەوت بەشەكەی دیكەی پڕۆژەی چارەسەری ئاوەڕۆی هەولێر جێبەجێ بكرێت

- بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا گرفتی ئاوەڕۆی هەولێر لەسەر دەستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكرێت

گرێبەستی بەشی یەكەمی پرۆژەی وێستگەی چارەسەری ئاوەڕۆی هەولێر واژوو كرا و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش موژدەیەك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: هەر ئەمڕۆ لەلایەن نووسینگەی ڕێزدار سەرۆكوەزیرانەوە ئاگاداركراینەوە كە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە هەر حەوت بەشەكەی دیكەی ئاوەڕۆی هەولێر لەسەر ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لەلایەن كۆمپانیای خۆماڵییەوە بە كوالێتی بەرز و ستانداردی جیهانی دروست دەكرێت. ساسان عەونی دەشڵێت بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا گرفتی ئاوەڕۆی هەولێر لەسەر دەستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه