شادمان مەلا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی بەرەی گەل راگەیاندووە، ئەمڕۆ کۆنسووڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلیان کردووە لە گرتووخانە.
كونسوڵی بەریتانیا، ماوەی دوو کاژێر و نیو گفتوگۆیان لەگەڵ هەردووکیان کردووە و کۆمەڵیک پرسیاری تایبەتیان لێکردووە لەبارەی رووداوەکەی 22ی ئاب بەدوای ئەوەشدا چوون ئایا ئەشکەنجە دراون یان هەوڵدراوە بە زۆر دانپێدانانیان لێ وەربگیرێت؟
لاهوور شێخ جەنگی بە كونسوڵی بەریتانیای وتووە: "من هیچ شتێکم لەسەر نییە، بابەتەکە ململانێی سیاسی و هەرێماییەتییە، بۆیە بەو جۆرە رووبەڕووم بوونەتەوە و سەرجەم ئەو تۆمەتانەش رەتدەکەمەوە کە ئاراستەی من وهاوڕێیانم کراون".
وەڵام بدەوه