کەمێك بەر لەئێستا لەرێگەی ئـۆنڵاینەوە، کۆبونەوەیەک لەنێوان سێ وەزیری کورد لەحکومەتی عیراق و بەرپرسێکی باڵا لەناو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەگەڵ وەفدی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
دوای كۆبونەوەكە سەرچاوەیەك وردەكارییەكەی ئاشكراكرد،" حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە نەوتەکەی تەسلیمی حکومەتی عێراق بکات و ئامادەشە بڕی بەرهەمهێنراوی نەوت، ڕادەست بكات لەدوای گێڕانەوەی 50 هەزار بەرميلی ڕۆژانە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ.
ئەوەش ئاشكرابوە، حکومەتی هەرێم ئەم هەنگاوەی بەدوو مەرج بەستۆتەوە:-
١- دروست نەکردنی گرفت لەبەردەم داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم
٢- تەمویلکردنی موچەخۆرانی هەرێم لەموچەی مانگی حەوتەوە تا مانگەکانی داهاتوو.
وەڵام بدەوه