Kurdistan Press - بریارێک لە بەرژەوەندی کرێکاران دەرکرا بریارێک لە بەرژەوەندی کرێکاران دەرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بریارێک لە بەرژەوەندی کرێکاران دەرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بڵاوی كردەوە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لە ئەنجوومەنی كارگێڕیی خەزنەی خانەنشین و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران، بڕیار درا بە دیاركردنی ئاستی هەرە كەمی مووچەی خانەنشینی كرێكاران بە بڕی 500 هەزار دینار، كە هاوتایە لەگەڵ مووچەی خانەنشینیی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی.

ئەنجوومەنی كارگێڕیی خەزنەی خانەنشین و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران، لە كۆبوونەوەی ژمارەی 179ی خۆیدا لەبارەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 259، پاڵپشت بە یاسای ژمارە چواری ساڵی 2012ی هەمواری یاسای پیادەكردنی یاسای خانەنشین و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران ژمارە 39  ساڵی 1971، ئاستی هەرە كەمی مووچەی خانەنشینی كرێكارانی دیار كرد كە بەپێی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە نۆ ساڵی 2014 ی عێراقی، بریتییە لە 500 هەزار دینار.

لە هەرێمی كوردستاندا نزیكەی هەزار كرێكاری خانەنشینكراو هەن، كە مووچەی مانگانەیان لەلایەن خەزنەی خانەنشین و دەستەبەری كۆمەڵایەتی دابین دەكرێت، خانەنشینكردنی كرێكاران بۆ ئەو كرێكارانەیە كە دەستەبەر كراون و بە هۆكاری هەڵكشانی تەمەن، گیان لەدەستدان یان پێكانی كار، خانەنشین دەكرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه