لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی، ماوەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان درێژکرایەوە
بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ھاوڵاتیانی ئازیز، لەسەر فەرمانی بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، ماوەی ناونوسینی حاجیان درێژکرایەوە بۆ ( ٢٦) ی ئەیلول ٢٠٢٥، تا کاتژمێر دوازدەی شەو، لە دوای ئەم رێکەوتەوە ماوەی ناونوسینی حاجیان کۆتایی دێت و درێژ ناکرێتەوە، ئەمەش وەک دەرفەتێک بۆئەوانەی نەیانتوانیوە ناویان لەسیستمی نوێ تۆمار بکەن .
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی
١٨ ئەیلول ٢٠٢٥
وەڵام بدەوه