پرۆژە و هەوڵە ستراتیجییەکانی سهرۆک وهزیران (مەسرور بارزانی)
ئهحمهد گلی
لە ماوەی سەرکردایەتیی (مەسرور بارزانی) لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پرۆژە و پلانی بنەڕەتی بە جێهێندراون, کە ئامانج لێی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان لهڕووی چاکسازی سیستەم، و دروستکردنی ئابوورییەکی جیاواز و درێژخایهنه.
١. حکومەتی دیجیتاڵی و شفافیهت
یەکێک لە گەورەترین هەوڵەکان، بهدیجیتاڵ کردنی حکومەتە, ئەم پڕۆژە بۆ ئەوەیه خزمەتگوزاری بەشێوەیەکی خێراتر و ئاسانتر بگەیەنرێت بە هاوڵاتی، ڕۆتینات کەمبکرێت و شفافیهت بەرز بکرێت.
٢. ئابوورییەکی جیاواز و سەربەخۆ
مەسرور بارزانی هەوڵ دەدات هەرێمی كوردستان لە تەنها پێوەستی بە نفت دابڕێت, بۆیە پەرەپێدانی كشتووكاڵ، گەشتوگوزار، بازرگانی و کەرتی تایبەتی لە پلانی بنەڕەتی دانراون, ئەمە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی هەیە بە ئابووری سەربەخۆ.
٣. پرۆژەی ئاو و كشتووكاڵ
پرۆژەی Erbil Water Fast-Track بۆ دابینکردنی ئاو بۆ ملیۆنان هاوڵاتی و پرۆژەی Gomaspan Dam بۆ پشتگیری كشتووكاڵ و دابینکردنی خوارک، نیشانەیەکە لەوهەوڵەیی کە هەرێمی كوردستان بخاتەسەر ڕێگەی سەربەخۆیی لە بواری ئاو و خوارک.
٤. شوێنە شین و گەشتیاریهكان
پەرەپێدانی پارکە گەورەکان و شوێنە شینەکان ـ وەک پارکی Sarhildan لە دهوک و Erbil Green Belt ـ ئەوەمانەیە کە هەرێمی كوردستان شینتر بکرێت بۆ گەشتیاری و ئارامی خەڵک شوێنێک دابین بکرێت.
٥. بناغهی پەیوەندی نێودەوڵەتی
بناغهیی گۆڕانکاری ـ وەک چاککردن و دروستکردنی ڕێگا و شەقام ـ لههەمان کات لەگەڵ بەشداری لە پرۆژەی Development Road پەیوەندیدارە, ئەم پرۆژەیە دەتوانێت هەرێمی كوردستان بە ناوەندی ترانزیت و بازرگانی لە نێوان خلیج، عێراق، تورکیا و ئەورووپا بگۆڕێت.
٦. ڕاكێشانی سرمایەی نێودەوڵەتی
هەوڵیەکی گرنگی تر ڕاكئشانی کۆمپانیا و سرمایەدارانی جیهانیە, کرانهوهی ناوچەیەک بۆ كۆمپانیایی Toyota لە دهوک، نیشانەیەکە لە ئەو باوەڕەی کە کۆمپانیا جیهانیەکان بە هەرێمی كوردستان ههیانه.
٧. یاسای حکومەتداری و شارەزا
چاکسازی لە سیستەمی یاسایی و بەرهەم هێنانی یاسای حکومەتداری باش، بە شێوەیەکی پەیوەندیدار لەگەڵ پرۆژەی حکومەتی دیجیتاڵی، هەوڵەکانیان ئەوەیە حکومەت زیاتر له هاوڵاتی نزیک بکرێت و بە ستانداردە نێودەوڵەتیان بگات
کار و پرۆژە ستراتیجییەکانی سهرۆک وهزیران (مەسرور بارزانی) بە گشتی ئامانجیان ئەوەیە, هەرێمی کوردستان بخاتەسەر ڕێگەی گەشەپێدانی جیاواز، سەربەخۆ ئابوری درێژخایەن, بە پشتبەستن بە دیجیتاڵکردنی حکومەت، پەرەپێدانی كشتووكاڵ، زیادکردنی شوێنە شین و راكێشانی سهرمایەی نێودەوڵەتی.
ئهم ههنگاوانەیی سهرۆک وەزیران ( مەسرور بارزانی ) دەتوانێت کوردستان بۆ ناوەندێكی گرنگی ئابووری و گەشتیاری لە ناوچەکە بگۆڕێت.
وەڵام بدەوه